سەرۆكی پەرلەمانی کوردستان وێنەی مەلا مستەفا بارزانی لە شوێنی پرۆتۆكۆڵ لادەبات
پوختەی هەواڵ
کوردپرێس: لەدوای نۆژەنكردنەوەی نووسینگەی تایبەتی سەرۆكی پەرلەمان لەناو تەلاری پەرلەمانی كوردستان و بەپێی ئەو وێنە نوێیانەی كە درەو میدیا لە سایتی رەسمی پەرلەمانی كوردستانەوە وەریگرتووە، رێواز فایەق، لە شوێنی پێشوازی وێنەی مەلا مستەفا بارزانی لابردووە لە جێگەی ئایەتێكی قورئانی ( وامرهم شورى بینهم) هەڵواسیوە كە گوزراشتە لە راوێژكردن.
بەپێی زانیارییەكان وێنەی مەلامستەفا بارزانی لە ژووری نووسینگەی تایبەتی سەرۆكی پەرلەمان و لە لایەكی تری دیواری ژوورەكە هەڵواسراوە، كە لەبەردەم كامێراكاندا دەرناكەوێت.
هەڵواسینی وێنەی مەلا مستەفا بارزانی لە پەرلەمانی كوردستان بەردەوام جێگەی قسەوباس بووە، بەڵام گفتوگۆكان لە خولی پێشووی پەرلەماندا زیاتر چڕبوونەوە كە پەرلەمانی كوردستان كەوتە دەست هێزێكی ئۆپۆزسیۆن (بزوتنەوەی گۆڕان)، ئەوكات هەندێک لە چالاكوانی مەدەنی و سیاسی رەخنەیان لەسەرۆكی پەرلەمان یووسف محەمەد دەگرت كە بۆچی وێنەی مەلامستەفا بارزانی لە نووسینەكەی سەرۆكی پەرلەمان لانەبردووە، بەڵام بە پاساوی پرۆتۆكۆڵ و بڕیارێكی ساڵی 1997ی پەرلەمان بە هەڵواسینی وێنەی مەلامستەفا بارزانی لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا، وێنەكە هەر لەشوێنی خۆی مایەوە.
لەدوای رووداوەكانی شەڕی ناوخۆ وبەتایبەتیش لەدوای 31ی ئابی 1996 و كۆنترۆڵ كردنی شاری هەولێر لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، وێنەی مەلامستەفا بارزانی لە تەلاری پەرلەمان و تەواوی ئۆفیس و ژووری كۆبونەوەكاندا هەڵواسرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران