بە فەرمانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئاک‌پارتی دوور خرامەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو، سه‌رۆکی پارتی گه‌له‌جه‌ک "دواڕۆژ" دووپاتی ده‌کاته‌وه، به هۆی دژایه‌تی کردنی بۆ سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی، ئه‌ردۆغان له سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیران لایدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌ی حزبه تازه دامهزراوهکهشی ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ گوتی: "ئێمه کۆبوونه‌وه‌یێکی زۆر گرنگمان ئه‌نجام دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه له میدیاکان باس نه‌کرا".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا بابه‌تی به‌ر له 3 ساڵ نوێ ده‌کاته‌وه و ئێمه تاوانبار ده‌کات"، هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه گوتی: "کاتێک من سه‌رۆک وه‌زیران بووم له دژی چه‌سپاندنی سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی بووم، بۆیه منی له‌و پۆسته لادا".
داود ئۆغڵۆ دووپاتیشی کرده‌وه، "با ئه‌ردۆغان باش بزانێت، که ئێمه به‌رامبه‌ر به‌و تۆمه‌تانه بێده‌نگ نابین که خستوویانه‌ته ئه‌ستۆی ئێمه، ئه‌گه‌ریش به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا په‌شیمانتان ده‌که‌ینه‌وه".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران