شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-20 07:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان مەرجێک بۆ بەستنی كۆنگرەی یەكێتی دیاری دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی ئاشكرای دەكات كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان حزبەكەی ئاگادار كردووەتەوە كە نابێت هیچ ئەندامێكی كۆنگرە كەسانی سەربازی و ئەمنی بن یان وەزیفەی حكومییان هەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی كە پێی باشنەبوو ناوی بهێنرێـت، بە شارپرێس-ی راگەیاندووە: ئەمڕۆ كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەفەرمی یەكێتی لەوە ئاگاداركردووەتەوە كە بەپێی یاسای حزبە سیاسییەكان نابێت هیچ ئەندامێكی كۆنگرە كەسانی سەربازی و ئەمنی یاخود كەسانێک بن كەوەزیفەی حكومییان هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە 100 ئەندامی كۆنگرە كەسانی ئەمنی و سەربازین و كۆمیسیۆنیش جەختی لەوەكردووەتەوە دان بەكۆنگرەكە نانێت.

ئەوئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی جەختی لەوەكردەوە، ئەوان كۆبوونەوەیێكی فراوان ئەنجام دەدەن و ئەو مەرجەش كێشە دروست دەكات رەنگە ئەو داواكارییەش وابكات كە بەستنی كۆنگرە بۆ چەند رۆژێكی كەم دوا بكەوێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بڕیارە رۆژی شەممە 21 ی كانونی یەكەم یەكێتی كۆنگرەی چوارەمی خۆی ببەستێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە