شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-19 08:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لێپێچینەوە لەگەڵ ترەمپ-ی پەسەند کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ لێپێچینەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەسەند کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەسەر پرسی لێپێچینەوە و ئاستەنگ دروستکردن بۆ ئەنجومەنەکە کۆبووەوە و لە دانیشتنەکەدا هەردوو تۆمەتی خراپ بەکارھێنانی کورسیی دەسەڵات و ئاستەنگ دروستکردن لە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران خرایە دەنگدانەوە.

لە پرسی یەکەمدا بە ٢٣٠ دەنگی بەڵێ لەبەرامبەر ١٩٧ دەنگی نەخێر، لێپێچینەوە لەگەڵ ترەمپدا پەسەندکرا.

لە پرسی دووەمیشدا کە تایبەتە بە ئاستەنگ دروستکردن لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەران، بە ٢٢٩ دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە ١٩٨ دەنگی نەخێر پەسەندکرا.

ئەنجومەنى نوێنەرانی ئەمریکا دەنگى پێویستى بەدەستهێنا بە تۆمەتبارکردنى ترەمپ و بڕیاریشە، رەوانەى ئەنجومەنى پیران بکرێت و لە کانوونی دووەمی داهاتوودا، دواى لێکۆڵینەوە ئەو ئەنجومەنە دوابڕیاری لەسەربدات.

ئادەم سکیف، سەرۆکی لیستی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، لە تویتێکیدا باسی لەوەکردووە، "ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی خراپ بەکارهێناوە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمریکادا فێڵ بکات و ئەنجومەنى پیرانى بەکارهێناوە بۆ پەردەپۆش کردنی".

هاوکات لەگەڵ ئەوەى تەرمپ ٤٥ هەمین سەرۆکى ئەمریکایە، و چوارەمین سەرۆکى ئەو وڵاتەیە کە رووبەرووى لێپێچینەوە بێت، ئەگەر لە سەرۆکایەتى دوورخرایەوە، ئەوا دەبێتە یەکەمین سەرۆکى ئەمریکا لە میژووى ئەو وڵاتەدا.

لەوبارەیەوە دۆناڵد ترەمپیش لە تویتێکدا نووسیویەتى، "باوەڕ بەوە دەکەن کە ئەمڕۆ من بەرەو لێپێچینەوە دەچم لەلایەن چەپڕەوە ڕادیکاڵەکانەوە؟". هاوکات ڕوو بە گەلی ئەمریکا نووسیویەتی، "نزام بۆ بکەن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە