شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-18 14:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

میدیای فەرمیی سووریا: ئه‌مه‌ریكا كاروانێكی كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعشی گواسته‌وه‌ بۆ عێراق

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- میدیای فەرمیی سووریا لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كاروانێكی خێزان و كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعشیان له‌ كه‌مپی "هۆل"ـه‌وه‌ گواسته‌وه‌ بۆ عێراق.

کوردپرێس:

ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی "سانا"ی سووریا بڵاوی كرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زیاتر له‌ (200) منداڵ و ئافره‌تی سه‌ر به‌ چه‌كدارانی داعشیان له‌ كه‌مپی "هۆل"ـه‌وه‌ به‌ره‌و عێراق گواستووه‌ته‌وه‌.

ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكووری سووریا، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا رایگه‌یاندبوو، (200) ئافره‌ت و منداڵی چه‌كدارانی داعش له‌ كه‌مپه‌كه‌ ئازاد ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی بگوازرێنه‌وه‌.

"شێخموس ئه‌حمه‌د"، به‌رپرسی ئیداره‌ی كه‌مپه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا رایگه‌یاندبوو، له‌و (200) كه‌سه‌ی ئازاد ده‌كرێن، (15)یان ئه‌ندامی داعش بوون و هیچ تۆمه‌تێكیان له‌ سه‌ر ساغ نه‌بووه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌ كه‌مپی "هۆل" (73) كه‌س هه‌ن، كه‌ دابه‌ش بوون به‌سه‌ر (13) هه‌زار خه‌یمه‌دا و له‌و ژماره‌یه‌ش (49) هه‌زاریان منداڵن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە