شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-17 06:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خێوەتگەیێکی زیارەتکارانی کەربەلا لە لایەن تێکدەرانەوە سووتێندرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- خێوەتگەیێک بۆ حەواندنەوەی زیارەتکاران لە کەربەلا سووتێندرا و پۆلیسیش بەیاننامەیێک لەبارەی رووداوەکە دەردەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی دووشەممە 16-12-2019، کەسانی نەناسراو ئاگریان لە خێوەتگەیێک بەرداوە، کە سەر بە محەمەد تەقی مودەڕیسی، مەرجەعێکی شیعەکانە و لە ناوەڕاستی کەربەلا بۆ حەواندنەوەی زیارەتکارانی مەزاری ئیمام حوسێن، بونیات نراوە.

ئەو خێوەتگەیە بۆ هەزاران زیارەتکار ئامادەکراوە و تێیدا خواردن و جێ خەویان بۆ دابین دەکرێت.

فەرماندەیی پۆلیسی کەربەلا بەیاننامەیێکی دەرکردووە داوا لە عەشیرەتەکانی شارەکە دەکات هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان بکەن بۆ دەستگیرکردنی ئەو تێکدەرانەی کە ئاگریان لە خێوتگەکە بەردواوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە