شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-17 06:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەزڵووم کۆبانی لەگەڵ ئەندامانی حزبی ئایندەی سووریا کۆ بوویەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- مەزڵووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ هاوسەرۆکی حزبی ئایندە و شاندی یاوەری کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ سنهریب برسۆم، هاوسەرۆکی حزبی ئایندەی سووریا و ئافرام ئیسحاق، گابریێل شیمۆن و عەبیر ئیلیا، ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندیی حزبی ئایندەی سووریا کۆبوونەوە و گفتوگۆی ئەنجام دا.

بەگوێرەی ئاژانسی KRDnews لەم دیدارەدا هەردوولا لەباەری گۆڕانکاریە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد و جووڵەی سەربازیی ئەمدوایەی سوپای تورکیایان تاوتوێ کرد و هەروها پرسی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکە بوو.

هەر لەم بارەوە هەردوو لایەنەکە لەبارەی هەڵمەتی سەربازیی تورکیا و سوپای ئازادی سووریا کە بەمەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە و تاوانی جەنگی دژی هاووڵاتیانی سڤیل ئەنجام دەدرێت گفتوگۆیان کرد و ئەو هەڕەشانەی کە حەشیمەتی مەسێحیی باکووری سووریا دەکاتە ئامانج قسەی لەسەر کرا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە