سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کۆ دەبنەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سبەی سێشەممە سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لەبارەی بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆ دەبنەوە.
کوردپرێس: نەوزاد هادی، راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی ‏میدیایی رووداوی راگەیاندووە ‏کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە تاوتوێ کردنی بارودۆخی هەرێمی ‏کوردستان و عێراق.‏
کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە ‏عێراق لەسەروبەندی پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێدایە و ‏خۆپیشاندانەکانی بەغدا و بەشێک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەردەوامن.
لەلایەکی ‏دیکەوە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژەیاسای ‏چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکان ‏کرد، چاوەڕوان دەکرێت ئەو بابەتانە تەوەرە سەرەکییەکانی ‏کۆبوونەوەکە بن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران