عه‌ممار حه‌کیم: ڕەوتی حیکمە هیچ کاندیدێکی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق نابێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی ره‌وتی حیکمه‌ی نیشتمانی رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وان پاڵپشتی له هه‌ر کاندیدێک ده‌که‌ن که عێراقییه‌کان له‌سه‌ری رێکبکه‌ون و یه‌کگرتووبن و ئاماده‌کاریش بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بکرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌ممار حه‌کیم سه‌رۆکی ره‌وتی حیکمه‌ی نیشتمانی، له‌باره‌ی دۆخی عێراق له په‌یامێکدا دووپاتیی ده‌کاته‌وه، که ئه‌وان له‌گه‌ڵ بژارده‌کانی رۆڵه‌کانی گه‌لن و هیچ کاندیدێکیان بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق نابێت.
سه‌رۆک ره‌وتی حیکمه‌ی نیشتمانی دووپاتیشی کرده‌وه، که ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌کگووتاری عێراقییه‌کانن، له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی قۆناخی ئێستا و هه‌روه‌ها ئاماده‌کاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و جێبه‌جێ کردنی داواکاریی خۆپیشانده‌ره ئاشتتیخوازهکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران