شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-13 07:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێکھاتەکانی عێراق دژی سەرژمێریی گشتیین

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پێکھاتەکان دژایەتیی خۆیان بۆ بەڕێوەچوونی سەرژمێریی گشتی لە عێراق ڕاگەیاند و نوێنەرێکی کریستیانەکانیش ھۆشداری دەدات لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە، کە دەبێتە ھۆی سڕینەوەی پێکهاتەکان.

کوردپرێس: ڕوبینا تیاری، نوێنەری کریستیانەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە: "ئێمە وەک پێکهاتەکان بەتایبەتی گەلانی کلد و ئاشوور و سریان دژی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتین لە عێراق، کە بڕیارە لە ساڵی ئایندەدا بەڕێوە بچێت، چوونکە ڕەوشی عێراق لەبار نییە بۆ سەرژمێریی گشتی، بەپێچەوانەوە دەبێ ئەوکات پڕۆسەی سەرژمێری بەڕێوە بچێت، کە ئاوارەکان بگەڕێنەوە شوێنەکانیان."

ئەو نوێنەرەی کریستیانەکان گوتی: "ناکرێت خەڵکێکی زۆر ئاوارە بێت و بێ ئەوەی بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، پڕۆسەی سەرژمێری بەڕێوە بچێت، ئەوە دەبێتە ھۆی سڕینەوەیان و زیان گەیاندن بە پڕۆسە و پاشەڕۆژیان."

ڕوبینا تیاری جەختی کردەوە: "ئەگەر سەرژمێریی گشتی لە ڕەوشێکی وەھا ئاڵۆزدا بەڕێوە بچێت، ئێمە وەک نوێنەری پێکهاتەکان لە ھەردوو پەرلەمانی عێراق و کوردستان ھەڵوێستمان دەبێت، لەبەر ئەوەی خەڵکی ئێمە ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنەکانیان بۆ بەشداری کردن لە سەرژمێریی گشتی".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە