شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-13 13:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

له‌ هێرشێكی خۆكوژیی داعشدا 4 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ هێرشێكی چه‌كدارانی داعش، بۆ سه‌ر باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ سامه‌را، 4 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی گیانیان لە دەست دا.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی، شەوی پێنجشەمە 12ی کانوونی یەکەمی 2019 چه‌كدارانی داعش، به‌ ئۆتۆمبێلێ بۆمبڕێژكراو كه‌ خۆكوژێك لێیخوڕیوه‌، هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر بارەگای حەشدی شەعبی و له‌ناو باره‌گایێكدا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، خۆكوژێكی داعش، به‌ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه‌ و هێزه‌كانی لیوای 313ی حه‌شدی شه‌عبیی كردووه‌ته‌ ئامانج.

زانیاریی زیاتر لەو بارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە...

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە