شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-11 15:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان : پارتی و یەکێتی لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی ناکۆک نین

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رەتیدەکاتەوە هیچ ناکۆکییێک لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی لەنێوان پارتی و یەکێتی هەبێت و ئومێدیش دەخوازێت ئەمڕۆ باشترین پرۆژەی چاکسازی لەلایەن حکوومەتەوە بگاتە پەرلەمان.

کوردپرێس:

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ناردنی پرۆژەیاسای چاکسازی لەلایەن حکوومەتەوە کە بڕیارە ئەمڕۆ (چوارشەممە 11-12-2019) دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران رەوانەی پەرلەمان بکرێت، لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی میدیاییی ڕووداو ڕایگەیاند: "بەگوێری پەیڕەو مامەڵە لەگەڵ ئەو یاسایانە دەکەین کە لە حکوومەتەوە دێت، چ پابەندییەکمان لەسەر بێت جێبەجێی دەکەین، ئومێدیش دەکەم ئەمڕۆ باشترین پرۆژەی چاکسازی بگاتە پەرلەمان".

ڕێواز فایەق هیوادارە حکوومەت سەرکەوتوو بێت لە کۆبوونەوەی خۆی "پرۆژەیاسایێکی زۆر باش لە خزمەتی خەڵکی کوردستان بگاتە پەرلەمانی کوردستان".

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رەتی دەکاتەوە هیچ ناکۆکییێک لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی لەنێوان پارتی و یەکێتی هەبێت و دەڵێت: "بڕوا ناکەم و ڕاست نییە".

پێش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 11-12-2019 کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتێکردنی پرۆژەیاسای چاکسازی بەڕێوە چوو و ئەنجومەنی وەزیران واژۆی لە سەر خاڵە پێشکەشک کراوەکان کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە