شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-11 15:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەستەی دەستپاکیی عێراق پارێزگاری دیوانییە بانگهێشتی دادگا دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستپاکیی عێراق لەسەر پارەی زیادەی گرێبەستەکانی کڕینی ئامێرەکانی فەرمانگەکانی پارێزگاکە، زوهێر شەعلان، پارێزگاری دیوانییە بانگهێشتی بەردەم دادگا دەکات لەسەر ئەوەی 23 ملیار دینار زیادە لە کڕینی ئامێرەکانی پارێزگاکەدا خەرج کراوە.

کوردپرێس:

ەرمانگەی لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکیی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند، دادگای لێکۆڵینەوەی تایبەت بە کەیسەکانی دەستپاکی لە پارێزگای دیوانییە، لەسەر پارەی زیادەی گرێبەستەکانی کڕینی ئامێرەکانی فەرمانگەکانی پارێزگاکە، پاڵپشت بە ماددەی 340ی یاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی بانگهێشتکردنە بەردەم دادگای بۆ پارێزگاری ئێستای دیوانییە دەرکردووە.

فەرمانگەی لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکیی عێراق روونی کردەوە کۆی گشتیی ئەو پارەیەی لە کڕینی ئامێرەکان زیادەی تێدا کراوە، گەیشتووەتە 23 ملیار دینار کە ئەمەش بووەتە هۆی بەهەدەرانی دارایی گشتی.

پێشتر دادگاکە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دیوانییە دەرکرد. هەروەها فەرمانی بانگهێشت­کردنە بەردەم دادگاشی بۆ پارێزگاری پێشووی دیوانییە دەرکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە