بایكۆت كردنی كاڵای توركی لە هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گرووپی هەڵمەتی بایكۆت كردنی كاڵای توركی ڕایدەگەیەنن، دوای ئەوەی كەمپەینی هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان دەربارەی بایکۆت بە سەركەوتوویی كۆتایی هات، لە ئێستادا هەڵمەتی بایكۆت كردنی دارمای توركی دەست پێدەكەن.
کوردپرێس: دوای هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا، لە هەرێمی کوردستان هەڵمەتی بایکۆتی کاڵا و درامای تورکی دەستیپێکرد و ئێستاش بەردەوامیی پیدەدرێت.
دەربارەی هەڵمەتەکە، ڕێباز فاروق گراوی، سەرپەرشتیاری گرووپی هەڵمەتی بایکۆتی کاڵای تورکی لە سنووری هەولێر، بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئێمە لە چالاكییەكانی هەڵمەتی بایكۆت كردنی كاڵای توركی بەردەوامین، بێگومان ئەو هەڵمەتەش كاریگەریی هەبووە، هەورەها خەڵكیش هاوكار و پشتیوانییێكی باشیان لە كەمپەینەكەدا کردووە و بەردەوامن، پشتیوانی و بەدەمەوە هاتنی هاوڵاتیان بۆ کەمپەینەکە جێگای چاوەڕوانی ئێمە نەبوو بەمشێوەیە فراوانبێت، بۆیە جێگای دڵخۆشییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران