شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-08 05:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەو کوشتارەی بەرامبەر خۆپیشاندەرانی بەغدا دەکرێت تاوانى بێ پاساون

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی دۆخی خۆپیشاندانەکانی عێراق و ئەو گرژییەی لە بەغدا دروستبوو بڵاوکردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: "ئه‌و كوشتاره‌ى به‌رامبه‌ر به‌ خۆپيشانده‌رانى سڤيل له‌ پردى سنه‌ک و گۆڕپانى خللانى له‌ به‌غدا كرا، تاوانى بێ پاساون".

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان به‌ نيگه‌رانييێكى زۆره‌وه‌ له‌ به‌رده‌واميى رووداو و تووندوتيژييه‌كانى به‌غدا و پارێزگاكانى ديكه‌ى عێراق ده‌ڕوانێت و رایدەگەیێنێت: "له‌ كاتێكدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين، هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌ش‌ بۆ برينداران ده‌خوازين".

شەوی هەینی 6-12-2019 ژمارەیێک چەکدار لە گۆڕەپانی تەحریر تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی بەغدا کرد و بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان 16 کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 50 کەسی دیکەش برینداربوون.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دووپاتى ده‌كاتەوە‌ كه‌ "خۆپيشاندانى ئاشتيانه‌ و سڤيل، مافێكى ده‌ستووريى ره‌وا و پارێزراوه‌ و به‌ هيچ شێوه‌يێک قبوڵكراو نييه‌ ئه‌و زێده‌ڕۆييه‌ له‌ تووندوتيژى‌ به‌رانبه‌ر به‌ خۆپيشانده‌ر‌ان به‌كاربێت و بكرێنه‌ ئامانجى ده‌ستڕێژ و هێرشى له‌وجۆره"‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە