شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-07 15:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حكوومەتی عێراق هەرچی زووە كاربکات بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانەی کە دژ بە خۆپیشاندەران دەکرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- نەتەوەیەكگرتووەكان لە ڕێگەی نوێنەری تایبەتی خۆیەوە لە عێراق ئیدانەی سەركوت كردنی خۆپیشاندەرانی عێراق دەكات و نیگەرانیی ڕێكخراوەكەی لەڕەوشی ئێستای عێراق دەربڕیوە.

کوردپرێس: جانین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە بەیاننامەیێكدا كە ئەمڕۆ شەممە بڵاوی كردووەتەوە، نیگەرانی ڕێكخراوەكەی لە ڕەوشی عێراق و هێرشەكانی سەرخۆپیشاندەران دەربڕیوە و داوای لە حكوومەتی عێراق كردووە هەرچی زووە كاربكەن بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانەی کە دژ بە خۆپیشاندەران دەکرێت.

بلاسخارت لە بەیاننامەكەیدا ئاماژەی بە هێرشەكانی شەوی هەینی شاری بەغدا كردووە و دەڵێت: "ئەو هێرشانەی شەوی هەینی كوژران و برینداربوونێكی زۆری لێكەوتووەتەوە و کارێکى وەحشیگەرانەیە و داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکەین ناسنامەی ئەوكەسانە ئاشكرا بكات كەهەستاون بەو کارە".

دوێنێ لە ئەنجامی تەقەکردنی ژمارەیێک چەکدار لە خۆپیشاندەران لە بەغدا نزیکەى ٢٥ کوژران و زیاتر لە ١٣٠ کەسیش بریندار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە