جێگرێكی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی له کەرکووک ده‌ستگیركرا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكرده‌وه، له هه‌ڵمه‌تێكدا له کەرکووک به‌رپرسێكی باڵای داعش ده‌ستگیركراوه، كه سه‌ركرده‌ی پێشووی رێكخراوه‌كه بووه.
کوردپرێس: له به‌یانامه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیدا هاتووه، رۆژی سێشه‌ممه هێزه ئه‌منیه‌كان له‌گه‌ڕه‌كی یه‌كی حوزه‌یرانی کەرکووک سه‌ركرده‌یێ‌كی داعشیان به ناوی ئه‌بوخه‌لدوون ده‌ستگیركردووه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیراشیگه‌یاندووه، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش كه جێگری ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی سه‌ركرده‌ی پێشووی داعش بووه، له شوقه‌یێكدا خۆی حه‌شارداوه و ناسنامه‌ی ساخته‌ی پێبووه.
ئه‌وه‌شی روونكردوه‌ته‌وه، كه ئه‌بووخه‌لدون ماوه‌یێک به‌رپرسی سه‌ربازیی رێكخراوی داعش بووه له سه‌ڵاحه‌دین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران