شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-04 05:57 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دوایین پێشهاتەکانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە هەرێمی کوردستان بۆ پێشکەشکەش کردنی هەر هاوکارییێک بۆ چارەسەری دۆخی عێراق ئامادەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە. کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ماتیو تیولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە هەولێر بەڕێوەچوو و تێیدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و خۆپيشاندانه‌كان له‌ به‌غدا و پارێزگاكانى ديكه‌ى ناوه‌ڕاست و باشوورى وڵاتەکە تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى كرده‌وه‌، هاوئاهەنگی و پێكه‌وه‌كاركردنى لايه‌نه‌ عێراقييه‌كانيشيان بۆ چۆنيیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌ و رووداوه‌كان به‌ ئه‌رک و به‌رپرسياریيه‌تيى هه‌مووان له‌ قه‌ڵه‌م دا.

بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، نێچيرڤان بارزانى په‌رۆشيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ دۆخى عێراق و ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منيى وڵات دووپاتكرده‌وه‌ و هه‌موو ئاماده‌ييێكى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌ر هاوكارييێک له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ئارامى و سه‌قامگيريدا، نيشان دا.

هاوکات گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر بابه‌تى بودجه‌ و نه‌وت، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا به‌شێكى ديكه‌ى پرسەکانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە