شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-01-22 13:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەکانی بەغدای لە ئەستۆ گرت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێکخراوی داعش تەقینەوەکانی بەغدای لە ئەستۆ گرت کە بە هۆیانەوە زیاتر لە 30 کەس کوژران و بەدەیانی تر بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە رێگەی کەناڵێکیان لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام، چەکدارانی داعش هەردوو تەقینەوە خۆکوژییەکەی گۆڕەپانی تەیەران لە ناوەڕاستی بەغدایان لە ئەستۆ گرت.

رۆژی پێنجشەممە، دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە گۆڕەپانی تەیەران لە بەغدا روویاندا، بەهۆیەوە 32 کەس کوژراون و 110 کەسی دیکەش بریندار بوون.

تەقینەوەکە لە بازاڕێکی میللیی بەغدا روویدا، سەرەتا خۆکوژی یەکەم خۆی وا دەرخستووە کە نەخۆشە و ئازای هەیە، دوای ئەوەی خەڵکی لێی کۆ بووەتەوە، خۆی تەقاندووەتەوە. خۆکوژی دووەمیش دوای 10 خولەک هەر لەو گۆڕەپانە خۆی تەقاندووەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە