شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-01-22 13:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەردۆغان: شەوێک لە پڕدا هێرش دەکەینە سەر شنگال

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەرکۆماری تورکیا لەبارەی هێرش کردنەسەر شنگال رایگەیاند: هەمیشە گوتەیێکم هەیە، رەنگە شەوێک لە پڕدا بێین".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دوابەدوای نوێژی هەینی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.

دەربارەی سەردانەکەی وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار بۆ عێراق و ئەو لێدوانەی کە گوتبووی "ئەگەر عێراق داوای یارمەتیمان لێبکات ئامادەین یارمەتی بدەین"، پرسیاری ئەوە لە ئەردۆغان کرا کە ئایا ئەم لێدوانە بە مانای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دێت؟

لە وەڵامدا سەرکۆماری تورکیا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە هەم لە ئێستا و هەم لە رابردوودا ئامادەبوون بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و گوتی: "من هەمیشە گوتەیێکم هەیە کە دەڵێم 'شەوێک لەناکاو دێین' هەموو بابەتەکەش هەر ئەمەیە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە