شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-01-22 06:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جارێکی دیکە دادگاى ئەورووپا داوای ئازاد کردنى دەمیرتاش لە تورکیا دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- دادگاى یەکێتى ئەورووپا داوای بەپەلە ئازاد کردنى دەمیرتاش لە تورکیا دەکات و هێشتنەوەى بە دژى مافی مرۆڤ لەقەڵەم دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەیاننامەیێکدا دادگای یەکێتى ئه‌ورووپا رایگەیاند، دۆخی سەڵاحەدین ده‌میرتاش هاوسەرۆکى پێشووتری هەدەپە له‌ زیندان خراپه‌ و پێویستە ئازاد بکرێت.

دادگاکە جەختی کردوەتەوە کە پێویسته‌ توركیا به‌بێ مه‌رج و ده‌ستبه‌جێ دەمیرتاش ئازاد بكات.

کۆتایی مانگى ١٢ى ساڵی رابردوو دادگای ئه‌ورووپایی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كرد، ده‌ستبه‌جێ كه‌سایه‌تی سیاسی كورد، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، ئازاد بكه‌ن.

لەبەرامبەریشدا رەجەب تەیب سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، پابەندی بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا بۆ ئازاد کردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش نابن، بەبیانووی ئەوەى هێشتا پڕۆسەی دادگایی کردنی دەمیرتاش لە ناوخۆی تورکیا تەواو نەبووە.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە