شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-20 12:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەنتۆنی بلنکن

پوختەی هەواڵ
له‌ په‌راوێزی دیداره‌کانیدا له‌ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنى بلنکن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريکا کۆ بووه‌وه‌. بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە "هه‌ردوولا ده‌رباره‌ی دوايين سه‌ردانى شاندى عێراق بۆ واشنتۆن و گفتوگۆکانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مريکا، بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌کانى ئه‌مريکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێککه‌وتنى چوارچێوه‌ى ستراتيژيى نێوانیان و دۆخى عێراق، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌". بلنکن پابه‌نديى وڵاته‌که‌ى به‌ په‌يوه‌ندييه‌کانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان دووپات کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ بايه‌خه‌وه‌ باسى له‌ په‌يوندييه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا کرد که‌ زۆر گرنگه‌ په‌يوه‌ندييه‌کى سه‌قامگير بێت و کێشه‌کانيان چاره‌سه‌ر بکه‌ن. لای خۆیه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى، ئاماژه‌ى به‌ گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مريکا بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان کرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارييانه‌ى ڕووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه‌.
هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە