بوومەلەرزەکەی هاتای شەش کوژراوی لێکەوتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- شه‌وی رابردوو شه‌ش که‌س به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی هاتایه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه و 294 که‌سیش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شه‌وی رابردوو دوای چەند خولەکێکی کەم لە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.4 پلەی رێختەر، دووەم بوومەلەرزە لە تورکیا بەگوڕی 5.8 پلەی رێختەر ڕوویدا و ژمارەیەک باڵەخانە داڕووخاون.
بەگوێرەی ناوەندی بوومەلەرزەزانی تورکیا، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 10 کیلۆمەتر لەسەر ئاستی ڕووی دەریا و بەدووریی 856 کیلۆمەتر لە شاری سامسوداغی سەر بە پارێزگای ئەنتاکیا بەگوڕی 6.4 پلەی رێختەر لە شاری هاتای ڕوویداوە، پاش چەند خولەکێک، بوومەلەرزەی دووەم لەگوڕی 5.8 پلەی رێختەر لە شاری هاتای ڕوویدا و ژمارەیەک باڵەخانە بەهۆی دوو بوومەلەرزەکەوە ڕووخاون.
به‌پێی زانیاریه‌کان که له سه‌رچاوه خۆجێییه‌کانی پارێزگای هاتای وه‌رگیراوه، تاوه‌کوو ئێستا شه‌ش که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و 294 که‌سیش برینداربوون و ته‌ندروستیی 19 که‌سیان ناجێگیره.
سەرچاوە: خەندان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران