ڕێگە نادەین خاکی عێراق ببێتە مایەی ھەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێمان
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له حه‌وته‌مین دیدارى سلێمانى له زانکۆى ئه‌مریکى، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆک وه‌زیران له‌سه‌ر چه‌ند پرسێک هه‌ڵوه‌سته‌ى کرد و سه‌ره‌تا ڕایگه‌یاند: "ئێمە ئێستا لەسەروبەندی یادێکی کارەساتبارداین کە یادی کیمیابارانی ھەڵەبجەیە، دیاری ئێمە بۆ ھەڵەبجەییەکان بڕیاری بە پارێزگابوونی بوو کە دوو ڕۆژ لەمەوپێش بڕیارەکەمان دا".
په‌یامێکیشى ئاراسته‌ى سه‌رکرده و حزبه‌کانى هه‌رێمى کوردستان کرد و ڕایگه‌یاند، "دەبێت ھەرێمی کوردستان بەھێز بێت بۆ ئەوه‌ى عێراق بەھێز بێت و عێراقیش بەھێزبێت ھەرێم بەھێز دەبێت".
ناوبراو ئه‌وه‌شى وت: "په‌یامیشمان بۆ لایه‌نه سیاسییه‌کان و سه‌رکرده‌کانى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌یه یه‌کڕیزبن و ناکۆکیه‌کان وه‌لا بنێن".
سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ى وشک کردنى ڕووبارى سه‌رچاوه ئاویه‌کان له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوە سوودانى وتى: "هیوادارین ڕێز له دراوسێیه‌تى بگیرێت و هیچ بیانوویه‌ک نه‌هێندرێته‌وه، چوونکه هه‌رگیز ڕێگه‌ناده‌ین خاکى عێراق دژى وڵاتانى دراوسێمان به‌کاربهێندرێت و چاوه‌ڕوانیشمان ئه‌وه‌یه سه‌روه‌رى ئێمه‌ش له‌لایه‌ن وڵاتانى دراوسێوه پارێزراوبێت".
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆتاییدا په‌یامێکی ناڕاسته‌وخۆشى ئاراسته‌ى حزبه‌کانى ئۆپۆزیسیۆنی ئێران و تورکیا کرد و ڕایگه‌یاند: "ڕێگە نادەین خاکی عێراق ببێتە مایەی ھەڕەشە بۆ وڵاتانی دراوسێمان".
بۆچوونی بەکارهێنەران