شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-20 12:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سکاڵا لەسەر ئەردۆغان و ژمارەیەک لە وەزیرانی حکوومەتەکەی تۆمار کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- پارێزەرێک لەسەر قوربانیانی بوومەلەرزەکانی تورکیا، لە دژی ئەردۆغان و ژمارەیەک لە وەزیرانی حکوومەتەکەی سکاڵای تۆمار کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاوی کردەوە پارێزەر حسێن جەمشید، لەبارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکانی تورکیا، لە داواکاری گشتی دادگای باڵا، سکاڵای لە سەر ئەردۆغان و ژمارەیەک لە وەزیرەکانی کابینەکەی تۆمار کرد.

ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوە کردوە، بەرپرسیاری سەرەکی ئەو کەسانەی لە بوومەلەرزەکاندا گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمار و هەروەها وەزیرەکانی ژینگە، کەش و هەوا، بیناسازی، ناخۆ، بەرگری، تەندروستی و گواستنەوە و گەیاندنن، بەو هۆیەشەوە سکاڵای لە دژیان تۆمار کردوە.

هەروەها ئەو پارێزەرە، سکاڵای لەسەر ئەو کەسانەش تۆمار کردووە، کە لەنێوان ساڵانی 1999 تا 2023، سەرۆک شارەوانی و ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لە ناوچەکانی مەڕەش، هاتای، دیلۆک، ئەدەنە، مەلەتی، عوسمانییە و رەحا، بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە