یەکێتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی کات دەکوژێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی مەکتەبی سیاسی پارتی دهڵێت، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن، یەکێتی کات دەکوژێت و کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی ناکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی به میدیاكانی حزبهكهی وتووه، دەکرێت لەرێگەی سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان کۆبوونەوە بکرێت و پێویستە یەکێتی بەخۆیدا بچێتەوە و پرسەکان بە گرنگ وەربگرێت، چوونکە بەرپرسیارێتی مێژوویی لەسەر هەموو لایەنەکانە.
ناوبراو وتیشی، "بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن، یەکێتی کات دەکوژێت و کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی ناکات".
دوایین کۆبوونەوەی پارتی و یهكێتی رۆژی 28ـی کانونی دووەم لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، تێیدا پرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تاووتوێ کرا، هاوکات پرسی ئەمنی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
#رمضان
#نان
#ترکیه
#اردوغان
#امام اوغلو
#اورهان پاموک
#چه خبر؟
#فاتح پرتقال
#زن کُشی
#دریاچه وان
#الازیغ
#دریادارها
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران