شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-17 06:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

زیاتر لە سەد کۆمپانیای گەشتیاریی ئێرانی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە مەبەستی هێنانی گەشتیاری زیاتری ئێران بۆ هەرێمی کوردستان، 113 کۆمپانیای گەشتیاریی ئێرانی چوونەتە هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم عەبدلمەجید، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان گوتی: گرووپی کۆمپانیا گەشتیارییەکانی ئێران لە 14/2 هاتوونە هەرێمی کوردستان و چەند ڕۆژێک دەمێننەوە تا هەڵسەنگاندن بکەن بۆ ئاسانکاری و ڕێوشوێنی هێنانی گەشتیار بۆ هەرێمی کوردستان و لەم ڕۆژانەدا سەردانی ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن.

ناوبراو گوتیشی: ئێستا بەپێی ئامارە فەرمییەکانی خۆمان ساڵانە 15٪ گەشتیاری هاتوو بۆ هەرێمی کوردستان لە درەوەی عێراقەوەن کە بەپێی ئامارەکان لە ساڵی 2022دا نزیکەی یەک ملیۆن گەشتیاری وڵاتانی دەوروبەر و ئاسیا و ئەورووپا و ئەمریکا هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

هەر لەم بارەیەوە، ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان گوتی: ئێمە لە کۆمپانیا گەشتیارییەکان 10٪ باج وەردەگرین و بەپێی هەڵسەنگاندن بۆمان دەرکەوتووە هەر گەشتیارێک کە دێتە هەرێمی کوردستان نزیکەی 250 تا 400 دۆلار خەرج دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە