شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-17 06:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

له‌گه‌ڵ حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان دیدی جیاوازمان هەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بریکاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان دیدى جیاوازمان هه‌یه‌ بەڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین کێشه‌کان به‌زویی چاره‌سه‌ر بکه‌ین".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حامید یوونس بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق له ‌لێدوانێکدا له‌باره‌ى گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێم بۆ میدیاى نزیک له ‌پارتى وتوویه‌تى: "لەگەڵ حکوومەتی هەرێم دیدگای جیاوازمان هەیە، پشتیوان بەخوا چارەسەریان دەکەین‌ و کار بۆ دەرکردنی یاسای نەوت گاز دەکەین، کە لەبەرژەوەندی گه‌لی عێراقدا بێت".

ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ته‌ئکیدی کردۆته‌وه‌، بێگومان وەبەرهێنان لە گاز، یەکێک بوو لە تەوەرە سەرەکییەکان کە لەگەڵ کۆمپانیاکان لە واشنتۆن تاووتوێ کرا، بۆ کۆمپانیاکانمان ئاشکرا کرد، کە وەزارەتی نەوت هەموو هەوڵەکانی خستۆتە گەڕ و بۆ ئه‌مه‌ پلانی هەیە".

حامید یوونس ده‌شڵێت: "یاسای نەوت ‌و گاز مادەیەکی دەستووریە، کار لەسەر دەرکردنی ئەو یاسایە دەکرێت، کە بەگوێرەی دەستوور بێت، پێویستە ئەو یاسایە بەشێوەیەک دابڕێژرێت لە بەرژەوەندیی گەلدا بێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە