شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-09 16:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێکی یەکێتی بە مەبەستی دەربڕینی هاوسۆزی بۆ گەلی تورکیا سەردانی کونسوڵخانەی تورکیای کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  بۆ دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی بۆ ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، شاندێکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان  لە هەولێر سەردانی کونسوڵخانەی تورکیای کرد

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەمەشاندێکی سەرکردایەتیی یەکێتی بە سەرۆکایەتی سەعدی ئەحمەد پیرە، بەمەبەستی گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و سەرکردایەتی حزبەکە، سەردانی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری تورکیایان کرد و لەلایەن ئەمیر تەکەر، جێگری کونسڵی گشتی و ژمارەیەک لە دیپلۆماتکارانی کونسوڵخانەکە پێشوازییان لێکراوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بەوەکردوە، "ئەم کارەساتە کارەساتێکی گەورەبوو ناخی هەموومانی هەژاند، برینەکەی ئەوەندە قووڵە هیچ زمانێک ناتوانێنت گوزارشت لە گەورەیی ئەو ئازارە بکات، ئێمە بەشداری خەم و ئازارەکانتانین، هەموو هەوڵ و تەقەلایەکمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانین کەمێک لەو ئازار و مەینەتیانە کەم بکەینەوە".


ناوبراو باسی لەوەش کردووە، "دەرگای نەخۆشخانەکان کراوەیە هەر هەماهەنگی و خزمەتگوزارییەکی تەندروستی لە هەرێمی کوردستانەوە، بەگشتی هەر پێویستەیەک لە توانای ئێمە دابێت بۆ لێقەوامانی تورکیا و سووریا وەکوو ئەرکێکی نیشتیمانی و مرۆڤایەتی و نەتەوەیی و ئاینەوە، بەئەرکی خۆمانی دەزانیین لە روانگەی مرۆڤ دۆستی وهاوسێیەتییەوە. "

لەبەرامبەردا ئەمیر تەکەر، جێگری کونسڵی گشتی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان سوپاسی هاتنی شاندی یەکێتی کرد و وتی: "خۆشحاڵین کە دەبینین لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی کەمپینەکانی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بەشێوەیەکی بەرفراوان بەڕێوەدەچ ، ئەمەش مانای ئەو پەیوەندییە مرۆڤ دۆستانەیە کە هەمیشە لە نێوان هەردوولادا هەبووە
".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە