شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-09 14:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی و سەرۆک کۆماری تورکیا پێوەندیەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە تەلەفۆن قسەیان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە 9ی شوباتی 2023 پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لە نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک كۆماری توركیا و مەسعوود بارزانی ئەنجامدرا و تیایدا سەرۆک كۆماری توركیا سوپاسی بارزانی کرد.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، سەرۆک كۆماری توركیا سوپاسی مەسعوود بارزانی و هەرێمی كوردستانی كرد بۆ هاوخەمی و هاوسۆزییان لەگەڵ گەلی توركیا، خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان و زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی توركیا.


بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەی رابردوو، بەڕێوەبەرایەتیی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا ناسراو بە ئافاد بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر شاری مەرەشی لە کوردستانی تورکیا هەژاند. بوومەلەرزەکە زۆربەی ناوچەکەی گرتەوە، لە تورکیا و سووریاش تائێستا گیان لەدەستدانی زیاتر لە 16 هەزار کەس راگەیەنراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە