شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-02 05:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وڵاتانی ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەرەنسا و هۆڵەندا کونسوڵخانەکانیان لە تورکیا داخست

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە وڵاتانی ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەرەنسا و هۆڵەندا کونسوڵخانەکانیان لە وڵاتی تورکیا داخست.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانى تورکیا و وڵاتانى ئەورووپا بڵاویانکردەوە، هەریەکە لە وڵاتانى ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەرەنسا و هۆڵەندا بە هۆی نیگەرانیی لە خراپیى بارودۆخى ئەمنى و هەستکردن بە هەڕەشە، کۆنسوڵخانەى وڵاتەکانیان لە شارى ئەستەنبوڵ داخستووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، کونسوڵخانەى ئەو وڵاتانە لەلایەن حکوومەتى تورکیاوە ئاگادار کراونەتەوە سەبارەت بە جموجوڵ و مەترسی ئەمنی لەسەر کونسوڵخانەکانیان.

لەلایەکى ترەوە کەنەداش پەیامێکی بەپەلەی ئاراستەی هاوڵاتییانی وڵاتەکەى لە تورکیا و کەنەداش کردووە و هۆشدارى داوە سەبارەت بەوەى کە ئەو کەسانەى دەیانەوێت گەشت بۆ تورکیا بکەن، زۆر وریا بن و ئاگادارى خۆیان بن، ئەوەش بەهۆی مەترسى هێرش و دروستبوونى خۆپیشاندان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە