بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی تورکیا بە چەند مووشه‌ک کرایه ئامانج
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ژماره‌یه‌ک مووشه‌ک ئاڕاسته‌ی بنکه‌ی سه‌ربازی زێلکانی هێزه‌کانی تورکیا له سنووری باشیک کران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له سه‌رچاوه‌یه‌کی نادیاره‌وه، 8 مووشه‌ک له جۆری کاتیۆشا ئاراسته‌ی بنکه‌ی سه‌ربازی زێلکان کراون، 2 مووشه‌کیان له ناو سه‌ربازگه‌که و مووشه‌که‌کانی دیکه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی بنکه سه‌ربازیه‌که که‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، تا ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌کانی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و مووشه‌کانه نەزانراوه، هێزه‌کانی تورکیاش که له بنکه سه‌ربازیه‌که جێگیر کراون، هیچ راگه‌یه‌ندراوێکی فه‌رمیان له‌وباره‌یه‌وه نه‌خستۆته‌ڕوو.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران