شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-01 08:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بڕیار دراوە بەمنزیکانە پارتی بگەڕێتەوە کەرکووک

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی پەیوەندییەکانی لقی 3ی پارتی لە کەرکووک ڕایگەیاند، بڕیار دراوە کە لەمنزیکانە بارەگاکانی خۆمان وەرگرینەوە و بگەڕێینەوە بۆ ناو کەرکووک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود مەلا پەروێز، بەرپرسی پەیوەندییەکانی لقی 3ی پارتی لە کەرکووک بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتی: دۆخی کەرکووک تا ئێستاش لە بە سەربازی کردنی بەردەوامە، بەڵام بڕیار دراوە کە لەمنزیکانە بارەگاکانی خۆمان وەربگرینەوە و بگەڕێینەوە بۆ ناو کەرکووک، چوونکە ڕێککەوتن هەیە لەگەڵ بەغدا کە چەند مەرجێکی ئێمە جێبەجێ بکرێن.

هەروەها وتیشی: "یەکێک لەوانە دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە و چیتر بە سەربازی نەکرێت و هێزەکان بچنە دەرەوە و بگەڕێینەوە بۆ کەرکووک و بارەگاکانی خۆمان وەربگرینەوە و بتوانین بە ئازادی کاری سیاسیی خۆمان بکەین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە