شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-01-30 05:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئێمە دوژمنی کورد نین/ بۆ جێگیر کردنی ئاشتی شەڕ دەکەین

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت کورد و تورک پێکەوە بران و جەختی کردەوە حکوومەتی تورکیا هیچ دوژمنایەتییەکی لەگەڵ کورددا نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندووە، حکوومەتی تورکیا هیچ دوژمنایەتییەکی لەگەڵ کورددا نییە و تەنیا شەڕ بۆ جێگیر بوونی ئاشتی لە ناوچەکە دەکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی "خەبەر تورک" ئاکار، کە سەردانی قەیسەرییەی کردووە، لە وتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد لە پێناو بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتییان تورکیا پێویستی بە لابردنی ئاستەنگەکانە لەبەردەم سیستەمی بەرگری و ئەمنی وڵات هەیە.

ناوبراو وتیشی: هێزە سەربازییەکانی تورکیا بە سەرکردایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و بە بەکارهێنانی فەرمانەکانی و بە قوربانیدان بۆ نیشتمان شەڕ دەکەن و بەردەوام دەبن لە شەڕ تا دوا تیرۆریست لەناو دەبرێت.

وەزیری بەرگریی زیاتر گوتی: "هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ برا کوردەکانمان نییه ". تورک و کورد یەکسانن. تورک و کورد پێکەوە یەکەیەکی تەواویان پێکهێناوە. ئێمە وەک نەتەوەیەکی ٨٥ ملیۆن کەسی درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین.

وەزیری بەرگری تورکیا لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە کە تورکیا هەڕەشە نییە بۆ سەر هیچ کەس و تەنها بۆ بەدیهێنانی ئاشتی شەڕ دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە