لایەنە کوردییه‌کان هیچ پلانێکیان نییه بۆ کشانه‌وه له حکوومەتی ناوەندیی عێراق
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌فته‌ى پێشوو دادگاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر سکاڵایه‌کى په‌رله‌مانتار مسته‌فا سه‌ند، بڕیاری دا ناردنى 400 ملیار دیناره‌که‌ى بۆ حکوومه‌تى هه‌رێم رابگرێت. ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێناو و حکوومه‌تى هه‌رێم به فه‌رمى له‌ڕێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌که‌وه رایگه‌یاند، بڕیاره‌که نایاساییه.
له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى کشانه‌وه‌ى کوتله کوردییه‌کان به‌هۆى بڕیاره‌که‌وه مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌دارى کورد به میدیاکانى عێراق راگه‌یاندووه: " له‌لایه‌ن کوتله کوردییه‌کان هیچ نیاز و پلانێک نییه بۆ کشانه‌وه له حکوومه‌تى ناوه‌ندى به‌هۆى بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدراڵییه‌وه ".
ناوبراو وتیشى: "بژارده‌ى کشانه‌وه له پرۆسه‌ى سیاسى بژارده‌یه‌کى زۆر دووره و ئه‌گه‌رى ڕوودانى زۆر که‌مه".
به وته‌ى مه‌حموود عوسمان: "هه‌ولێر له چه‌ند رۆژى داهاتوودا گفتوگۆکانى له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستپێده‌کات به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌ى یاسایی بۆ ناردنى پاره بۆ حکوومه‌تى هه‌رێم بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران".
بۆچوونی بەکارهێنەران