کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا له‌سه‌ر پهلامارهكهى پاریس
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر پهلامارهكهى پاریس دژى ناوەندێکی کولتوری كوردى هاته‌ده‌نگ.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له تویتێكدا ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئیدانەی ئه‌و هێرشەی كرد كه له پاریس كرایه‌سه‌ر سەنتەری ڕۆشنبیریی و کلتوری کورد و نوسیویهتى: "لەم ڕۆژە خەمناکەدا، بیرم لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵگه‌ی کوردی و خەڵکی فەرەنسایه".
شایانی باسە ئێواره‌ى دوێنێ هه‌ینى، کەسێکی (تەمەن 69 ساڵ) بە چەکەوە هێرشی کردە سەر ئارایشتگەیەک و ناوەندی کولتوری ئەحمەد کایا لە پاریس، به‌هۆیه‌وه چوار هاوڵاتی کورد گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، دواتریش هێرشکارەکە دەستگیرکرا.
پاش ئه‌و ڕووداوه‌ش، کوردانی دانیشتوی فەرەنسا و بەشێک لە هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا و به‌و هۆیه‌شه‌وه گرژیی و ئاڵۆزیی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروست بوو.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران