عێراق ده‌توانێت له ساڵى 2023 پێشکه‌وتنى به‌رچاو به‌خۆوه ببینێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌هۆى کۆتایی هاتنى ساڵى 2022 نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ده‌ڵێت: "عێراق ده‌توانێت له ساڵى 2023 پێشکه‌وتنى به‌رچاو به‌خۆوه ببینێت به‌تایبه‌ت که ئێستا حکوومه‌تى نوێ ده‌ستى به‌کاره‌کانى کردووه".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جنین پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له عێراق له په‌یامێکدا ڕایگه‌یاند، که‌س نکوڵى له‌وه‌ناکات ساڵى 2022 ساڵێکى سه‌خت بوو بۆ عێراقیه‌کان به‌ڵام کۆمه‌ڵێک هۆکار واده‌کات عێراق ساڵى 2023ى باشتربێت له‌مساڵ.
ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، پاڵپشتى ته‌واوى هه‌نگاوه‌کانى حکوومه‌تى عێراق ده‌که‌ن به‌تایبه‌ت که ئێستا حکوومه‌تى نوێ ده‌ستى به‌کارکردووه و پێیان وایه عێراق ده‌توانێت له‌ساڵى داهاتوو پێشکه‌وتنى به‌رچاو به‌خۆوه ببینێت.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران