شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-12-22 08:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەركی ھەموو لایەنەكانی هەرێمە ھەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان بدەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی رایگەیاند، ئەركی ھەموو لایەنەكانە لە ناوخۆی ھەرێم ئیرادەی ئەوەیان ھەبێت لە پێناو بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان ھەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان بدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە شاری سلێمانی حاكم قادر حەمەجان سەردانی مەكۆی سەرەكیی بزووتنەوەی گۆڕانی كرد و لەلایەن عومەری سەید عەلی پێشوازی لێكرا.
لەسەردانەكەدا ھەردوولا ھاوڕابوون، كە پێویستە كورد نێو ماڵی خۆی ڕێكبخاتەوە و سەركردایەتی سیاسی بەشوێن پرۆژەیەكی جدیدا بگەرێن بۆ رێکخستنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ بەغدا، خەمخۆرێكی ڕاستەقینەبن بۆ دەستەبەركردنی مافەكانی گەلی كوردستان و ھەمو ڕكابەریەك و ململانێیەك وەلابنێن لەم قۆناغەدا."


حاكم قادر لەکۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، "ئەركی ھەموو لایەنەكانە لە ناوخۆی ھەرێم ئیرادەی ئەوەیان ھەبێت لە پێناو بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان ھەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان بدەن و پێكەوە ڕووبەڕووی ھەموو ئاڵنگارییەكان ببنەوە".

لە راگەیەنراوی نووسینگەی حاكم قادردا هاتووە، "ھەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە، پێویستە سەرجەم لایەنەكان بۆ ئەوەی بەھێز و سەنگێكی قورسەوە دەركەون، دەبێت سەرەتا لە ناوخۆی ھەرێم ڕێكبكەون ئەوكات دەتوانن گفتوگۆیەكی بەھێزیش لەگەڵ حكوومەتی فیدڕاڵی بكەن بۆ فەراھەم كردنی مافەكانی گەلی كوردستان"
.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە