ڕوونکردنەوەی وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی پشکى 17% یان 14% هەرێم لە بوودجەی عێراق
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی عێراق پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی عێراق ئاشکرا دەکات و لهبارهى پشکى 17% و 14%شهوه ڕوونکردنهوه دهدات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد حوسێن لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای نزیک له پارتی وتی: "لەو سەردانەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئەنجامدرا، باسی پشکی هەرێم کرا کە بەگوێرەی ژمارەی دانیشتوان 14%یەو ئەو 17%یە نییە کە باس کراوە".
فوئاد حوسێن وتیشی: "دوای پرسی دەرکردنی بوودجەی حاکیمە و دەرهێنان و تێچوی نەوت، ئینجا دەردەکەوێت هەرێمی کوردستان بەژمارە چەندی دەبێت لە بوودجەدا".
وەزیری دەرەوەی عێراق لەو چاوپێکەوتنەدا ئەوەشی ئاشکرا کرد: "ئێستا گفتوگۆ دەکرێت لەسەرئەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێمیش بگەڕێتەوە بۆ بەغدا، دواتر 50%ی بدرێتەوە بەو پارێزگایەی داهاتی مەرزەکەی لێوەرگیراوە".
بۆچوونی بەکارهێنەران