شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-01-14 07:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەماهەنگیی ئاستی باڵا لە نێوان هێزەکانی سەر سنووری ئێران و تورکیا هەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- فەرماندەی سنوورپارێزیی ناجا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دانیشتنی ئۆنلاینی فەرماندەی گشتیی جەندرمەی تورکیا کرد و ڕایگەیاند: هەماهەنگیی ئاستی باڵا لە نێوان هێزەکانی سەر سنووری هەر دوو وڵات هەیە و بڕیار دراوە کێشەکانی سەر سنوور لە نێوان ئێران و تورکیا چارەسەر بکرێت.

کوردپرێس:

سەردار ئەحمەد عەلی گوودەرزی ڕۆژی پێنجشەمە 25ی بەفرانباری 13989 پاش بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی ئۆنلاینی فەرماندە سەربازییەکانی سەر سنووری ئێران وترکیا لە بانە ئاماژەی بە گرینگیی ئاسایشی سنوورەکان کرد و ڕایگەیاند: لە دانیشتنە ئۆنلاینەکەدا ڕاگۆڕینەوە لە بارەی تەوەرە ئەمنییەکان و کێشەکانی سنووری نێوان ئێران وتورکیا کرا.

ناوبراو گوتیشی: بڕیار درا هەر ڕووداوێک لە سنووری هەر دوو وڵات ڕوو بدات بە پێوەندی و ڕاگۆڕینەوەی دوو قۆڵی چارەسەر بکرێت.

سەدار گوودەرزی زیادی کرد: لە دانیشتنە ئۆنلاینەکەدا گفتوگۆ لە سەر گەیاندنی ئاو کارەبا بۆ ناوچە شاخاوییەکانی سنووری هەر دوو وڵاتیش کرا.

شایانی باسە کۆبوونەوە ئۆنلاینەکە بە بەشداریی فەرماندەی سنوورپارێزیی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و پارێزگای کوردستان لەگەڵ لیوا عارف چەتین فەرماندەی گشتیی جەندەرمەی تورکیا لە بارەگای سنوورەوانیی بانە بەڕێوە چوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە