ئاسایشی سلێمانی لەسەر رووداوی شەڕەتەقەکەی شەوی ڕابردوو ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه "ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه له کاتێکدا هێزه‌کانمان له ئه‌رکی ره‌سمی و راپه‌ڕاندنی رێکاره یاسایی و ئه‌منییه‌کانی خۆیاندا بوون له بازگه‌ی سلێمانی، دوو ئۆتۆمبێل خاڵی پشکینن ده‌به‌زێنن و هه‌ڵدێن و رووبه‌ڕوی هێزه‌کانمان ده‌بنه‌وه و دوو کارمه‌ندی ئاسایش بریندار ده‌که‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه: "دوای گرتنه‌به‌ری رێکاری ئه‌منی به‌رامبه‌ریان تۆمه‌تبار (ته‌قه‌که‌ره) به برینداری ده‌ستگیرکرا و ئۆتۆمبێله‌که‌ی دیکه‌شیان له ڕێڕه‌وی خۆی لاده‌دات و وه‌رده‌گه‌ڕێت و تۆمه‌تباری دوهههمیش ده‌ستگیرکرا، دوای پشکنین ده‌رکه‌وت له‌ناو ئۆتۆمبێله‌که‌یدا یه‌کێک له تۆمه‌تباره هه‌ڵهاتوه‌کان بارێکی چه‌کی پێبوه (٢٦٧ پارچه‌چه‌ک، فیشه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی) بووه، مه‌رامی بووه هه‌ڵبێت و له ده‌ره‌وه‌ی یاسا خۆی ده‌ربازبکات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌م روداوه رێڕه‌وی یاسایی خۆی وه‌رگرتوه و لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستیپێکردووه، "به‌پێی زانیارییه‌کانیش ده‌رکه‌وت تۆمه‌تباری له‌یاسا ههڵاتو که به‌برینداری ده‌ستگیرکرا، پێشتر داواکراو بوه له‌لایه‌ن دادگاوه".
بۆچوونی بەکارهێنەران