شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-11-22 05:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و وەزیری ناوخۆ کێشەی هێزی پۆلیسی شنگال تاوتوێ دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند لەگەڵ عەبدولئەمیر شەمەڕی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی فیدراڵدا، پرسی هێزی پۆلیسی شنگالی تاوتوێ کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاخەوان عەبدوڵا لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردەوە کە وەزارەتی ناوخۆیان بەسەر کردووەتەوە، بە مەبەستی گەیاندنی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی عەبدولئەمیر شەمەڕی وەک وەزیری ناوخۆ، هەروەها گفتوگۆیان کردووە لەسەر کێشە و گرفتەکانی بەردەم وەزارەت و کێشەی ئەو هێزەی پۆلیسی شنگال کە لە چوارچیوەی رێکەوتنی شنگال دامەزراون و تا ئێستا دەستبەکار نەبوون.

ئاماژەشی داوە کە پێداویستیی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک و پێداچوونەوە بە هەیکەلی ئەو بەرێوەبەرایەتییە و رێگەدان بە ئەفسەری دلسۆز بۆ ئەوەی رۆڵی خۆیان لە بەرپرسیارییەتی بگێڕن، لایەنێکی تری کۆبوونەوەکەیان بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە