شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-11-16 10:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی و لەتیف رەشید جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێریان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کرد. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکوومەت، لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی كێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە گفوگۆ کراوە.

وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، گفتوگۆ لەسەر چارەسەرکردنی ئەو کێشانە "بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و لە چوارچێوەی کارنامەی وەزاریی حکوومەتی نوێی فیدراڵی" کراوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق کرد جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە "شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و دانوستان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکان".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە