شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-11-16 10:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرەستی تورکیا داوای داخستنی HDP دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- دوای تەقینەوەکەی شەقامی تەقسیم لە شاری ئیستانبوڵ، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرەستی تورکیا (MHP) جارێکی تر داوایکرد پارتی دیموکراتی گەلان لەلایەن دادگای ده‌ستوریه‌وه‌ دابخرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرەستی تورکیا لەمیانی گردبوونەوەیەکی پارتەکەی لە شاری ئەلازیغ، جارێکی تر داوای کرد، پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) دابخرێت‌ و ڕێگه‌ی کارکردن لێبگیرێت.

لە گردبونەوەکەدا باخچەلی جەختی کردەوە، پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) نوێنەرایەتیی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) دەکات لەناو پەرلەمانی تورکیادا بۆیە دەبێت هەڵبوەشێنرێتەوە و ڕێگه‌ی کارکردنی سیاسییان پێنەدرێت.

باخچەلی لە بەشێکی قسەکانیدا دەڵێت: "هەدەپە مۆڵگە و ڕەگەزی ناپاکی ‌و جوداخوازیین، بۆیە بڕیاری دادگای دەستوریی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو پارتە پێویستییەکی ڕەهایە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە