شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-01-13 09:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەشێوەی نایاسایی 78 ملیار دۆلار لە عێراقەوە چووەتە دەرەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، ٧٨ ملیار دۆلار لە رێگای ٤٦ بانکی عێراقەوە چووەتە دەرەوە کە ١٢ ملیاریان لە رێگەی چوار بانکی ھەرێمەوە بووە، بەڵام دیارنییە ئەو کەسە کێیە پارەکەی ناردوەتە دەرەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلى حەمەساڵح پەرلەمانتاری کوردستان لە نامەیێکدا کە لە فەیسبووکى خۆیەوە ئاڕاستەى مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسروور بارزانى سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کردووە، دەڵێت: چەندین زانیاریی و بەڵگەنامەی پەیوەست بە بردنە دەرەوەى پارە بە شێوەی نایاسایی و سپیکردنەوەی ھەیە، دەشڵێت، گەڕاندنەوەی ئەم پارانە رێگایێکی دروست و یاساییە بۆ دەرچوون لەم قەیرانە دارایی و ئابووریە.

عەلی حەمە ساڵح باسی لەوەش کردووە، چەندین زانیاری و بەڵگەنەیان لەبەردەستە و ئامادەن ھاوکارییان بکەن، ئەگەر ئەوان بڕیار بدەن کاری لەسەر بکەن.

عەلى حەمەساڵح داواشی کردووە، لیژنەیێکی لێکۆڵینەوە دروست بکرێت و ھەماھەنگی لەگەڵ ناوەندە نێودەوڵەتیەکاندا بکرێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو پارانە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە