شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-01-13 08:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی هەرێمی کوردستان ستراتیژیەتێکی 5 ساڵی هەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی دەستەی نەزاھەی ھەرێمی کوردستان گوتی، ستراتیژیەتێکی پێنج ساڵی ئامادە کراوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە ھەرێمی کوردستان و ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی نەزاھەی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''جگە لە ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی لە ھەرێمی کوردستان پێویستمان بەوە ھەیە ڕووبەڕووی گەندەڵییش ببینەوە و بەو ئاراستەیەش کار بکەین، بۆیە ئێمە ھەموو کات لە ڕاپۆرتەکانی خۆماندا جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە پێویستە ڕووبەڕووی گەندەڵی ببینەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ھاوکاریی دەستەی نەزاھەی ھەرێمی کوردستان بکرێت و زۆریش پێویست."

ئەحمەد ئەنوەر گوتیشی: "ئێمە ستراتیژیەتێکمان ئامادە کردووە بۆ پێنج ساڵ بۆ ئەوەی لە ھەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی گەندەڵی ببینەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، چاوەڕێ دەکرێت لەم مانگە ستراتیژیەکە پەسەند بکرێت".

ئەنوەر باسی لەوەش کرد، ستراتیژیەتەکە زۆر گرنگە و لەو ستراتیژیەتە ڕۆڵی ھەموو دەزگاکان دیاری کراوە، بۆ ئەوەی ھەر یەکەو لە ڕێگەی خۆیانەوە دژایەتیی گەندەڵی بکەن کە ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی کە ھەنگاوێکی گرنگ دژی گەندەڵی بنرێت.

ناوبراو گوتیشی، حکوومەت زۆر جددیە لە نەھێشتنی گەندەڵی وەک چۆن دەستی بە چاکسازی کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە