دوایین لێدوانی سه‌رۆک وه‌زیرانی راسپێردراو له‌باره‌ی پێکهێنانی حکوومه‌ت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی راسپێردراو رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سوودانی بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکان لەگەڵ لایه‌نه ساسییه‌کان بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی راسپێردراو ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه، "محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکان لەگەڵ لایه‌نه سیاسییە هاوبەشەکان لە حکوومەتی داهاتوودا، هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ کاندیدی ئەو هێزانە بۆ پۆستە وەزارییەکان لە حکوومەتی نوێ‌دا وه‌ری ده‌گرن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، چاوپێکەوتنی کاندیدەکان لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەندەوەیە، کە کۆمەڵێک ڕاوێژکار لەخۆ دەگرێت، کە سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو سەرۆکایەتی دەکات.
نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی راسپێردراو باسی له‌وه‌ش کردووه، "دوای کۆتایی هاتنی چاوپێکه‌وتنه‌کان، کاندیدی وه‌زاره‌ته‌کان هه‌ڵده‌بژێردرێن و واده‌یه‌ک بۆ کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دیاری ده‌کرێت تاوه‌کوو متمانه به کابینه‌ی نوێی بدرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران