شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-10-25 09:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی  PKK، سوید بەڵێنێکی جیددی بە تورکیا دەدات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- وەزیری دەرەوەی سوید ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا و یەکێتی ئەورووپا سەبارەت بە پەکەکە هاوڕایە و سوید پابەندە بە هەموو بەڵێنەکانیەوە بۆ تەعامول کردن لەگەڵ تورکیا و ڕێککەوتن لەگەڵ ئەو وڵاتە سەبارەت بە ئەندامبوونی وڵاتەکەیان لە ناتۆ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری نوێی دەرەوەی سوید، تۆبیاس بیلسترۆم، دەڵێت سیاسەتی حکوومەتی پێشووی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا و مامەڵە کردن لەگەڵ کوردەکان "سیاسەتی دەرەکی فێمینیستی" بووە و جەختی لە گرینگ بوونی هاوکاری تەواو لەگەڵ تورکیا کردۆتەوە لەبارەی پرسی بە ئەندامبوونی سوێد لە ناتۆ.

ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی هاوڕایە لەگەڵ نیگەرانییەکانی تورکیا سەبارەت بە پەکەکە کە لەلایەن ئەنقەرە و یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکاوە بە گروپێکی تیرۆریستی ناسراوە.

وەزیری دەرەوەی سوید جەختی کردەوە کە حکوومەتەکەی پشتگیری لە سیاسەتێک دەکات کە دژ بە چالاکیی گرووپە تیرۆریستییەکان لە خاکی سویددا دەوەستێت.

تۆبیاس هەروەها باسی لەوە کرد کە پرۆسەی ڕادەستکردنەوەی ئەو کوردە ناڕازیانەی لە سوید دەژین بە تورکیا و پێشتر ڕاگیرابوو؛ دەست پێدەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە