شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-10-23 08:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی ئێران بکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسێكى باڵاى حكوومه‌تى هه‌رێم ڕێککەوتنێكى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم‌ و كۆمارى ئیسلامیى ئێرانى ئاشكراكرد سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانى هاوڵاتیانى هه‌رێم بۆ ئێران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڵڵا ئاکرەیی بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و كۆمارى ئیسلامیى ئێران به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتیی ڕاگەیاندووە: هاووڵاتیانی ھەرێم بەبێ ڤیزا ده‌توانن سەردانی ئێران بکەن‌ و تەنھا لەڕێگەی پاسپۆرتەکەیانەوە دەچنە خاڵە سنووریەکان‌و لەوێ دەرفەتیان پێدەدرێت بۆ ماوەی یەک مانگ لە وڵاتی ئێران بمێننەوە، بێئەوەی پێویستیان بەڤیزا ھەبێت کە ئەمەش ھەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ ھەردوولا".

ئاکرەیی ده‌شڵێت: "لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە ھاووڵاتیان دەتوانن لەتەواوی خاڵە سنووریەکانی نێوان ھەرێم‌ و ئێرانه‌وه‌ بەبێ ڤیزا ھاتوچۆ بکەن‌ و ئەو ڕێککەوتنەی کراوە لەنێوان ھەردوولا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

ئاکرەیی ئەوەشی وتووه‌، "ئەمە ھەنگاوێکی گرنگە و کارئاسانیەکی باشە و جووڵەی ھاتوچۆش زیاد دەکات‌ و خەڵک زیاتر ھاتوچۆ لەنێوان ھەرێم‌ و ئێران دەکەن، بۆیە ھەموو ھەوڵێک دەدرێت کە بەردەوام کارئاسانی‌ و ھەرچی پێویستە لەخاڵە سنوریەکانی نێوان ھەرێم‌و ئێران بکرێت، بۆیە چیتر پێویست ناکات ھاوڵاتیان بچنە کونسوڵخانە بۆ وەرگرتنی ڤیزاو ڕاستەوخۆ دەچنە خاڵە سنووریەکان‌ و دەچنە ئێران".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە