شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-01-11 17:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندی پارتی لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیداری کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێم یکوردستان- محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندى پارتی دیموکراتی کوردستان دیداری کرد و هەر دوو لا جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌ سەر دادپەروەری لەدابەشکردنی داهات.

کوردپرێس:

نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران له‌ راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاند: ڕۆژی دووشەمە 11ی کانوونی دووهەمی 2021 سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ شاندێکی پارتی دیداری کرد.

لە دیدارەکەدا حه‌لبوسى پێشوازیی كردووە لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی رۆژ نوری شاوەیس، لە میانی دیدارەکە گفتوگۆ کرا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی وڵات و پەیوەندییەکانی نێوان ناوەند و هەرێم و هەڵبژاردنی پێشوەختە.

هەروه‌ها تاوتوێی بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021 کرا لەگەڵ گرنگی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و تەئکید کرایەوە لەسەر دادپەروەری لەدابەشکردنی داهات بەسەر رۆڵەکانی گەلی عێراق بەجۆرێک دەستوور دادوەربێت بۆ هەموو لایێک.

به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه‌ باس له‌وه‌كراوه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌ "تاوتوێی رەخساندنی کەشێکی لەبار کرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە و گرنگی دەرکردنی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی لە قۆناغی داهاتوودا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە